ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری مارك روته ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ” بڵاوی كرده‌وه، كه وڵاتانی ئه‌وروپا به كرداره‌كی ده‌ستیان كردووه به پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتوو و پاشه‌كشه‌ی كرد.
مارك روته بۆ “وۆل ستریت جۆرنال” ئه‌وه‌یشی گوتووه، كه پێویستمان به كاری زیاتر له هه‌ندێ لایه‌ن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شوێنی تواناكانی ئه‌مه‌ریكا، باشتره كه هاوپه‌یمانییه‌كه پێشبینی واقیععی هه‌بێت و به‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ پكشداری له هه‌موو شتێك بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وۆل ستریت جۆرنال ئێسته زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا فڕۆكه جه‌نگییه نوێكانی خۆیان خستووه‌ته خزمه‌تی ئه‌ركی به‌رگری سه‌ر به هاوپه‌یمانی ناتۆ، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه نوێیانه له وڵاته‌كانی خۆیان بهێڵنه‌وه و ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی خۆیان سوودی لێ وه‌رگرن.
















Leave a Reply