بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆ ببێته‌وه.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه جاسم به‌دێوی بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو به‌كارنایه‌ت سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
به‌دێوی له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی به‌غدا سه‌ره‌ڕای باسكردن له دوا پێشڤه‌چوونه‌كان، دووپات له پشتیوانی وڵاتانی كه‌نداو له بواره جیا جیاكان بۆ عێراق ده‌كاته‌وه.
پێوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو و عێراق له په‌راوێزی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ره‌و خراپییه‌كی زۆر ڕۆی، دوای ئه‌وه‌ی سعوودیه و ئیمارات به‌غدایان تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی دهكرێتهسهریان له سه‌ر خاكی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق لێژینهیهك له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدی بۆ لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌باره‌ی دروستی ئه‌و تۆمه‌ته پێكهێنرا و هاوكات به‌غدا داوای له وڵاتانی كه‌نداو كرد، كه به‌ڵگه‌ی پێشكه‌ش بكه‌ن كه ئه‌و هێرشانه له‌سه‌ر خاكی عێراق ئه‌نجام داوه و ئاماده‌یش بوو شاند ڕه‌وانه‌ی سعوودیه بكات، به‌ڵام تا ئێسته شانده‌كه نه‌چووه و تۆمه‌ت و پرسه‌كه‌یش یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
















Leave a Reply