ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، ڕێژه‌ی ناوه‌ندی كوشتنی منداڵان له لبنان، به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی ئیسرائیل به‌رپای كردووه گه‌یشتووه‌ته 11 منداڵی كوژراو له هه‌موو 24 سه‌عاتێكدا.
له ڕأگهیهنراوهكهی یونسێف هاتووه، ئیسرائیل له‌م دواییه بۆردمانه‌كانی بۆ سه‌ر لبنان زۆر چڕكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی كوشتنی هه‌زاران هاووڵاتی سڤیل له‌م وڵاته، له‌و كاته‌ی جه‌نگ له دووی ئادار/مارسی ڕابردوو ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له‌سه‌ر فه‌رمان ئاگهداركردنهوهكانی ئیسرائیل ئاواره‌بوون و زێدی خۆیان جێهێشتووه.
به‌رده‌وامی هێرش و بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی حزبوڵایه به ئاگربه‌ست، كه له ئه‌نجامی سێ گه‌ڕی دانوستانی نێوان ئیسرائیل و لبنان له واشنتن دووپات له چه‌سپاندنی ئاگربه‌ست ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام حزبوڵا به‌شێك نییه له حكوومه‌تی لبنان و دانوستانه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌هۆی دووباره په‌لاماردانه‌وه‌ی ئیسرائیل و هێزه‌كانی له‌لایه‌ن حزبوڵاوه ئیسرائیل ناچاره ده‌ست به بۆردمانه‌كانی بنكه و باره‌گه‌كانی حزبوڵا له باشووری لبنان بكاته‌وه.
















Leave a Reply