ته‌قینه‌وه‌ی یارییه ئاگرینه‌كان له مه‌كسیك كوژرانی 10 كه‌س و برینداربوونی به‌لایه‌نی كه‌م 64 كه‌سی تری لێ كه‌وته‌وه و دیوارێكیشی به ته‌واوی ڕووخاند.
ڕووداوه‌كه له شاره‌ده‌ێی تیماسكالسینگۆ له ویلایه‌تی مه‌كسیكۆ و له ته‌ك كڵێسای نۆسترا سینۆرا دی لا لۆز ڕوویداوه، شاره‌دێكه ژماره‌ی دانیشتووانی 66 هه‌زار كه‌س و ده‌كه‌وێته دووری 160 كیلۆمه‌تر باكوری ڕۆژئاوای مه‌كسیكۆ سیتی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه.
هه‌زاران هاووڵاتی ئاماده‌یی بینینی نمایشی یارییه ئاگرینه‌كان بوون، كه بووه‌ته به‌شێك له فێستیڤاڵێكی ئاینی له ناوچه‌كه، به‌ر له‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه ڕوو بدات.
له كاتی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵدانی یارییه ئاگرینه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه ڕووی دا و تا ئێسته‌یش هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه، به‌وهۆیه‌وه نووسینگه‌ی داواكاری گشتی ویلایه‌تی مه‌كسیكۆ فه‌رمانی به كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه كرد.
















Leave a Reply