کەشتییەکی گەورە بۆ بارکردنی ملیۆنان بەرمیل نەوت دەگاتە بەندەری بەسڕە

بینەر: (1.0K)

ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسانی 2026، ئاژانسی “ڕۆیتەرز” بڵاوی کردەوە کە کەشتییەکی گەورەی نەوتهەڵگر گەیشتووەتە بەندەری بەسڕە لە عێراق بۆ بارکردنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو.

بەپێی ئاژانسەکە، کەشتیی “هێلجا” کە ئاڵای دوورگەکانی قەمەری هەڵکردووە، دووەم کەشتییە دەگاتە شۆستەکانی بەندەری دەریایی بەسڕە لە باشوور، ئەوەش لەدوای داخستنی گەرووی هورمزەوە.

پێشتر لە ئەمڕۆدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشبینیی کردبوو کە پەککەوتنی جموجووڵی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لە سەرەتای مانگی ئاداری ڕابردووەوە، لێکەوتەی زۆر گەورەی لەسەر بازاڕی وزە دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *