دوێنێ یەكشەم گەڕێكی تری دانوستانی راستەوخۆی ئێران و ئەمەریكا لە سویسرا بەڕێوە چوو، بەپێی بەرپرسانی هەردوولا دانوستانەكانی ئەرێنی بوون، ئەوان سەرنجیان خستە چەند خاڵێك، لەوانە وەستانی هێرشەكانی ئیسرائیل لە لبنان، ئەمڕۆ جێگری سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە خەریكی دانانی میكانیزمێكن بۆ داماڵینی چەكی حزبوڵای لبنانی.
ئەمڕۆ دووشەم جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، دەمانەوێ شەڕ لە ناوچەكە بوەستێت، هاوكات دۆخی لبنان بووەتە بابەتێكی بەردەوامی دانوستانەكان، ئێمە خەریكی دانانی میكانیزمێكین بۆ داماڵینی چەكی حزبوڵا، سوورین لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و سەروەریی لبنان.
ڤانس لەبارەی ئێرانەوە گوتی، ئەوەی لە ئێران داواكراوە جلەوكردنی حزبوڵایە، دانوستانە تەكنیكییەكان لەگەڵ تاران لە ماوەی چەند رۆژ و هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئێمە بنەمایەكی زۆر باشمان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی كۆتایی و سەركەوتوو لەگەڵ ئێران داناوە، ئێرانییەكان بە بانگهێشتكردنی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان رازی بوونە، سەبارەت بە وادەی گەڕانەوەیان دووپاتی كردەوە كە رەنگە لەم هەفتەیە بێت.
جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی كرد كە راپۆرتەكانی باسی پارە بلۆككراوەكانی ئێران دەكەن هەڵەیان تیادایە، ئێمە دەمانەوێ میكانیزمێك دابنێین بۆ ئەوەی پارەكە بۆ یارمەتیدانی ئێرانییەكان بێت نەك بۆ پاڵپشتیكردنی تیرۆر، دووپاتی لەوەش كردەوە كە ئێستە گەرووی هورمز كراوەیە.
















Leave a Reply