چیپەكەی ماسك ڕۆشنایی بۆ نابینایان دەگەڕێنێتەوە

بینەر: (1.2K)

ئیلۆن ماسكی ملیاردێری ئەمەریكی دووپاتی لەوە كردەوە، خەریكی دروستكردنی چیپێكی ئەلیكترۆنین كە لە مێشكی مرۆڤ دەچێنرێت و توانای بینین بۆ نابیناكان دەگەڕێنێتەوە، دوای 12 مانگی تریش بۆ یەكەمجار ئەو جۆرە چیپە لە مێشكی مرۆڤ دەچێنرێت.

زۆر لە شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە، ئەو تەكنەلۆجیایە لە داهاتوودا ڕەهەندی نائاسایی و ناوازە بە توانای بینینی مرۆڤ دەبەخشێت، بە ئەگەری زۆرەوە دەتوانرێ هێندە توانای بینین بەهێز بكرێ كە لە توانای بینینی ئاسایی مرۆڤ زیاتر بێت.

بە بڕوای شارەزایان، ئەو هەنگاوە تەنیا ڕاگەیاندن و سەرەتایەكە بۆ بەكارهێنانی فراوانی تەكنەلۆجیا لە بواری پزیشكی، پرسیاری قووڵ و گەوهەری بە دوای خۆی دەهێنێت و سنووری داهاتووی فسیۆلۆجی مرۆڤ دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

ئەو چیپەی ماسك خەریكی دروستكردنیەتی، یارمەتیی مرۆڤە نابیناكان دەدات و ئەو دەمار و شوێنانەی بەرپرسن لە بینین لە مێشكی مرۆڤ، هەرەسیان هێناوە و تێكچوون شوێنیان دەگرێتەوە و دەبێتە جێگرەوەیان، بەمشێوەیەیش مرۆڤە نابیناكان توانای بینینیان بۆ دەگەڕێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *