چۆن بە ئاسانی كۆنترۆڵی كۆلیسترۆڵ و شەكرە دەكەیت؟

بینەر: (1.0K)

دوو لە كێشە تەندروستییە گەورەكانی ئەو سەردەمە بەهۆی شێوازی ژیان و سیستمی خۆراكی ناتەندروست، بەرزبوونی رێژەی كۆلیسترۆڵ و شەكرەی خوێنە، كە سەرچاوەی ژمارەیەكی زۆری كێشە تەندروستییەكان، لەگەڵ ئەوەی چارەسەری دەرمان دەتوانێت تا ئاستێكی زۆر باش كۆنترۆڵی ئەوانە بكات، بەڵام شارەزایان خۆپاراستن و رێگەچارەی جیا لە دەرمانیش بە گرنگ دەزانن بۆ كۆنترۆڵكردنیان.

چەند رێگە و گۆڕانكاری و خۆراك هەن، دەتوانرێت لە ژیانی رۆژانە پیادە بكرێن بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرە و كۆلیسترۆڵ و بەرزی پەستانی خوێن، لەوانە خواردنەوەی قاوە، كە زۆر كەس رۆژانە چەند جارێك دەیخۆنەوە، دەكرێ بێ زیادكردنی هیچ مادەیەكی تر بخورێتەوە، واتە شەكر و كرێم و بۆنوبەرام و شیرنكەر، كە كالۆری و چەوری و شیرینی زیاد دەكەن، ئەوانە لە تەنیا خواردنەوەی ئاو بێزار بوونە، دەتوانن ئاوی گوێزی هیندی بەكار بێنن كە چەندان سوودی هەیە، خواردنەوەی چاو و ئاوی تۆوی شیا و گوڵی كەركەدییە.

هەروەها زیادكردن و بەكارهێنانی گەڵای غار لە چێشتلێنان، ئەمە و جیا لە خواردنی ژەمی ئێوارە دوو سەعات بەر لە كاتی نوستن، چونكە بۆ ژەمی ئێوارە تەنیا جۆری خواردنەكە گرنگ نییە، بەڵكو كاتەكەشی، كە نابێت زۆر لە كاتی نوستنەوە نزیك بێت بۆ ئەوەی لەش كاتی پێویستی بۆ هەرسكردنی خۆراكەكە و مامەڵەكردن لەگەڵ شەكری بەرهەمهاتوو هەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *