چاكسازی كەرتی بانكی لە عێراق.. گۆڕانكاری یان یەكلاكردنەوەیەكی كاتی؟

بینەر: (495)

پسپۆرانی ئابووری دووپات لەوە دەكەنەوە، چاكسازی لە كەرتی بانكی عێراق بووەتە پێویستییەك كە سنووری چارەسەری بەربەستە سەپێنراوەكان لەسەر كۆمەڵێك بانك و پێوەندییان بە دامەزراوە داراییەكانی دەرەوە تێدەپەڕێنێت، بۆ دروستكردنەوەی متمانە بە كەرتی بانكی و ڕێكخستنی بودجەیان و بەهێزكردنی چاودێریی حكوومەت بەسەریانەوە، پێویستە بە پەلە هەنگاوی چاكسازی كەرتی بانكی بگیرێتەبەر.

سەرەڕای ئەمەیش شارەزایان هۆشداریی لە گرنگی فراوانكردنی دڵنیایی شەپۆلەكە دەدەن كە ئاراستەی ئابووری ڕاستەقینەی عێراق دەكرێ، ئەمەیش لە كاتێكدایە بەغدا هەوڵی تێكەڵكردنی سیستمی بانكی هەنگاو بە هەنگاو بە سیستمی بانكداری جیهان دەدات، دەیەوێ پشتبەستن بە دراوی كاش وردە وردە كەم بكاتەوە.

ئەو هەنگاوانە لە چوارچێوەی بەرنامەی چاكسازی دێ كە لە چەند ساڵی ڕابردوو، بانكی ناوەندی عێراق ڕای گەیاند و ڕێوشوێنێكی ڕوونی گرتەبەر لە 2025ەوە. بە هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیای ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی “ئۆلیڤەر وایمان”، لەو ڕێگەیەوە دووبارە هەڵسەنگاندن بە كەرتی بانكی بەگوێرەی تواناكانی پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و ڕێڕەوی بەردەوامی تێكەڵبوون و دەرچوون لە بازاڕی كلاسیكی دەكرێت.

سەرەڕای ئەوەیش ڕێوشوێنی وردبینی لە ئاڵوگۆڕەكانی پێشوو و چارەسەری هۆی قەدەغەكردنی فرۆشتنی دۆلار بە كۆمەڵێك بانكی عێراقەوە.

لە 22ی ئادار/مارسی 2026 بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای كرد، بەردەوام دەبێ لە كاركردن لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییە پسپۆرەكان بۆ وردبینی لە ئاڵۆگۆڕی دراو و كێشەكانی پێشوو، كە بووەتە هۆی ئەوەی چەندان بانك لە مامەڵەكردن بە دۆلار بێبەش بكرێن.

لە 22ی حوزەیران/یۆنیۆ، بانكی ناوەندی ئاشكرای كرد، دۆسیەی دووبارە تێكەڵكردنەوەی بەشێك لە بانكە كۆتوبەندكراوەكان لە مامەڵەكردن بە دۆلار دووبارە لە پەراوێزی ئاڵوگۆڕی دەرەكی بە دراوی بیانی دەكاتەوە، دوای ئەوەی سەرجەم ئەو پێویستییانەی بۆ چاكسازی و پێوەری چاودێری و تەكنیكی لەلایەن ئەو بانكانەوە دەستەبەر كراوە، كە ڕێگری لە سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر دەكەن.

لە 28ی تەمووز/یۆلیۆ، هەریەك لە بانكی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا گەیشتنە لێكگەیشتنێك كە لەو ڕێگەیەوە حەوت بانكی شیاو لە ڕێی كەناڵی فەرمی ئاڵگۆڕی دەرەكی ناپێوەست بە دۆلاری ئەمەریكی دووبارە بۆ مامەڵەكردن بە دۆلار بگەڕێننەوە، دوای تەواوكردنی قۆناغەكانی جێگیركردنی ڕێوشوێنەكان و بەخشینی مۆڵەتی مامەڵەكردن بە دۆلار.

لەو چوارچێوەیە موزهیر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆكی حكوومەتی عێراق گوتی، كەرتی بانكی لە بەردەم ڕێگەیەكی یەكلاكەرەوەدایە، دوای ساڵانێك لە لاوازی بەڕێوەبردن و چاودێری و گەڕانەوەی متمانەی گشتی بە بانكەكان و لە دانانی سنوورێك بۆ توانای پڕكردنەوەی داهات و پارەداركردن و وەبەرهێنان و گەشەپێدان.

ساڵح ئەوەیشی گوت، بنیاتنانەوەی كەرتی بانكی لێهاتوو بژارەیەكە كە دواخراوە، بەتایبەت كە ئابووری بە ڕێژەیەكی زۆر پشت بە نەوت دەبەستێت وەك سەرچاوەی سەرەكی دراوی بیانی. گێڕانەوەی متمانەیش بە كەرتی بانكی پێویستی بە بەهێزكردنی چاودێری و نوێنەرایەتی و بە نێودەوڵەتیكردنیان و سەپاندنی پێوەرە توندەكانی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر.

هاوتەریب لەگەڵ دووبارە ڕێكخستنەوەی پەیكەری بانكەكان و چارەسەری خاڵە لاوازەكان و ناوەندەكانی دارایی و زیادكردنی سەرچاوەی پارە، كە گونجاو بێ لەگەڵ مەترسییەان و سروشتی چالاكی بانكداری نوێ.

ساڵح ئەوەیشی خستە ڕوو، بوونی ژێرخانێكی نوێی تەكنەلۆجیا كە بەشێكی سەرەكی چاكسازییە لە ڕێی پەرەپێدانی سیستمی ئەلیكترۆنی و ئاسایشی زانیاری و بەڕێوەبردنی مەترسییەكان، لە تەك فراوانكردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیكترۆنی بەشێوەیەكی سەلامەت و متمانەپێكراو، كەمكردنەوەی پشتبەستن بە كاش و فراوانكردنی بڵاوەپێكردنی كارتی بانكی لە لای سەرجەم چین و توێژەكان.

هێمای بۆ ئەوەیش كرد، تەكنەلۆجیا و چاودێری بە تەنیا بەس نین بۆ دروستكردنی متمانە و پرسەكە پێویستی بە شەفافییەتی روون، گەرەنتی مافی بەشداران و پاراستنی ئەمانەتەكان و خێرایی چارەسەركردنی خزمەتگوزاری بەشداران و خستنەڕووی توانای بانكەكان، لە پاراستنی سامانی خەڵك و مامەڵەكردن بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ و سەربەخۆییانە.

ئه‌حمه‌د جه‌نابی پسپۆری ئابووری ده‌ڵێ، چاكسازی كه‌رتی بانكی به‌ یه‌ك هه‌نگاو نایه‌ته‌ دی و پێویستی به‌ گورزێكی گۆڕانكاری و ڕێوشوێن هه‌یه‌ تا متمانه‌ی هاووڵاتییان بۆ كه‌رتی بانكی گێڕێته‌وه‌، تا ئێسته‌یش توێژێكی زۆری عێراقییه‌كان ترسیان هه‌یه‌ پاره‌ و سامانیان له‌ بانكه‌كان دابنێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *