پەلەماری برای یاخی دەدرێت.. ئەو كەسەی دۆسیەی لەسەر عەبدولەتیف سەلەفی بڵاو كردەوە

بینەر: (52)

بەیانیی ئەمڕۆ دوو كەس هەوڵی لێدان و زیانگەیاندن بە برایەكی یاخی كوردی دەدەن، ئەو كەسەی كە دۆسیەی لەسەر عەبدولەتیف سەلەفی بڵاو كردەوە و ئێستە بریندار هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، یاخی كوردی بڵاوی كردەوە، لە نێوان گوندی شەكلاری و شەشكدا، دوو نەفەری كەتە كە یەكێكیان جلی ئاسایشی لەبەردا بووە، ویستوویانە پەلاماری شاهانی برام بدەن.

دەشڵێت، شاهانیش لێیان هاتووەتە دەست و قاچی دانەیەكیانی بە فیشەك بریندار كردووە، ئەو دوو نەفەرە كێن و كەسوكاریان كێن، جارێ‌ زانیاریم لەسەریان نییە.

روونی كردووەتەوە، ڕووداوەكە ئەم بەیانییە ڕووی داوە و بریندارەكە لە تەواری هەڵەبجەی شەهیدە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *