بینەر:
(1.7K)
توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان له داهێنانی پێكهاته‌یه‌كی تاقیكراوه كردووه‌ته‌وه، كه له توانایدایه ڕێژه‌ی چه‌وری و شه‌كره له جه‌سته‌ی مرۆڤ به ته‌واوی كه‌م بكاته‌وه و هۆكارێكی سه‌ره‌كییشه بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش.
هه‌رچه‌نده ئه‌و پێكهاته‌یه دروستكراوه و كۆتایی هاتووه، به‌ڵام ئێسته له قۆناغیی تاقیكردنه‌وه‌دایه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه، هه‌رچه‌نده پێشتر چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ماوه كورت له ڕێی ئه‌و پێكهاته‌یه‌وه له‌سه‌ر مشكه‌كان ئه‌نجام دراون و ده‌رۆئه‌نجامه‌كان زۆر ئه‌رێنی بوون.
ناوه‌رۆكی ئه‌و زانیارییه گرنگه له بڵاوكراوی خولی “سایس ئه‌دڤانسنز” بڵاوكراوه‌ته‌وه و پێكهاته‌كه ناوی “تی ئۆ ئێف ئا”یه و به ڕێگه‌یه‌كی جیاواز و پێچه‌وانه‌ی ده‌رمانه‌كانی تر بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌رهه‌مهێنراوه.













Leave a Reply