مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ ئاشكرای كرد، كه هاریكاری له نێوان ڕووسیا و ئێران و چین ئاشكرا بووه و ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌و سێ وڵاته میحوه‌رێك پێكبهێنن و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ن.
پۆمپیۆ له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، به گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه تۆڕی ئێن بی سی نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕووسیا زانیاری هه‌واڵگری ئه‌لیكترۆنی له پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، به تاران ده‌به‌خشێت، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كی تره له هاوسۆزی و هاوكاری دوژمنانی واشنتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
ئاماژه‌ی داوه، مۆسكۆ زانیاری هه‌واڵگری پێوه‌ست به چاودێری مانگه ده‌ستكرده‌كان و گوێگرتن له پێوه‌ندی ڕادار و سیسته‌مه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران ده‌گوازێته‌وه، ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی ته‌واو مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
















Leave a Reply