پسپۆرێكی خۆراك باشترینی شیرەكان بۆ تەندروستی دەخاتەڕوو

بینەر: (26)

شیر جۆری زۆرە و سەرجەمیان بە تەندروستی بەسوودن و لە بازاڕەكاندا بە فراوانی دەست دەكەون، لەوبارەیەوە پسپۆرێكی بواری خۆراكی روونی كردووەتەوە كە جۆرەكانی شیر سەرجەمیان بۆ تەندروستی بەسوودن، بەڵام رێژەی سوودەكانیان جیاوازە، بۆیە لێرەدا شەش جۆر لە باشترینەكانی شیر دەخەینەڕوو.

پێگەی “شەفەق نیوز” رۆشنایی خستووتەوە سەر زانیارییەكانی د. رۆب هۆبسۆنی پسپۆری بواری خۆراك كە لەبارەی باشترین جۆری شیر بە ئاژەڵ و رووەك زانیاریی خستووەتەڕوو. لە سەووری هەموویان باس لە شیری مانگا دەكات كە لەڕووی تەندروستییەوە زۆرباشە و هیچ زیانێكی نییە و ئاماژە دەدات، لە كووپێكی 200 ملیگرامی بڕی حەوت گرام پرۆتین لەو جۆرە شیرە دەست دەكەوێت، هاوكات بە كالسیۆم و ڤیتامین بی 12 و ریبۆفلاڤین و یۆد دەوڵەمەندە.

هەروەها باس لە شیری بادەم دەكات كە كەمترین چەوری و پرۆتین لەخۆ دەگرێت، لە 100 ملیگرامدا یەك گرام پرۆتین لەخۆ دەگرێت، لەگەڵ ئەوەیشدا بە كالسیۆم و ڤیتامینەكان دەوڵەمەندە. شیری شۆفانیش كە یەك لە شیرە زۆر بە سوودەكانە، پسپۆرەكە لەبارەی ئەویشەوە دەڵێت، شیری شۆفانیش پرۆتینی كەم و كاربۆهیدراتی زیاتری تێدایە.

هاوكات باس لە شیری سۆیا دەكات و بەراوردی دەكات لەگەڵ شیری مانگا و دەڵێت، سوودی شیری سۆیا زۆر لە شیری مانگا نزیكە، لە 200 ملیگرامی ئەو شیرە حەوت گرام پرۆتین و ترشەڵۆكی ئەمینیی تێدایە، بۆ تەندروستیی دڵ زۆرباشە. هەروەها بە كالسیۆم و ڤیتامین بی 12 و یۆد دەوڵەمەندە. بەدوایدا شیری گوێزی هیندیش بە كەمیی پرۆتین ناودارە و بە ڤیتامینەكانیش دەوڵەمەندە.

دواتریش ئاماژە بە شیری بەزالیا دەكات كە پرۆتینی لە شیری بادەم و شۆفان و گوێزی هیندی زیاترە و سوودەكانی لە شیری مانگا نزیكترە. ئەو شیرەیش بە كالسیۆم و ڤیتامین “بی12” دەوڵەمەندە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *