كاتێك باس له‌و خۆراكانه ده‌كرێ كه مێشكی مرۆڤ ده‌پارێزن و ڕێگری له تووشبوون به زه‌هایمه‌ر ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه سه‌رنجمان بۆ خۆراكه باوه‌كان بچێت، له‌وانه ماسی و چه‌ره‌زاته‌كان و زه‌یتی زه‌یتوون، به‌ڵام خۆراكێكی تر بوونی هه‌یه كه زۆر سوودبه‌خشه بۆ مێشك و ڕێگرێكی سه‌ره‌كییه له تووشبوون به زه‌هایمه‌ر ڕه‌نگه زۆرینه‌مان نه‌مانزانی بێت، ئه‌ویش بریتییه له هێلكه.
به گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری خۆراكناسی بڵاوكراوه‌ته‌وه، خواردنی هێلكه له هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به خڵه‌فان و زه‌هایمه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه.
ماگی موون یه‌كێك له به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ، هێلكه یه‌كێكه له باشترین سه‌رچاوه‌ی خۆراكی ماده‌ی كۆلین كه ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی به‌خشینی خۆراكه به مێشك و هێشتنه‌وه‌ی به ته‌ندروستی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی به ڕێكی.
زیاتر گوتی، هێلكه ماده‌ی كۆلین بۆ مێشك ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ئه‌میش به‌رپرسه له پێكهێنانی ئه‌ستیلی كۆلین، كه گوێره‌ره‌وه‌یه‌كی نێو ده‌ماره‌كانه و ڕۆڵێكی كارا له به‌هێزكردنی سه‌رنج و بیركردنه‌وه و فێربوون و بیرهێنانه‌وه ده‌بینێت.












Leave a Reply