پرسەنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە

بینەر: (8)

سەرۆك بارزانی پرسەنامەیەكی ئاراستەی ماڵباتی نەسیر جادرجیی كرد و رای گەیاند، بە خەم و پەژارەوە، هەواڵی كۆچی دوایی مەغفوور نەسیر جادرجیمان پێگەیشت كەسایەتییەكی سیاسی و نیشتیمانیی عێراقی بوو و یەكێك بوو لەوانەی ناوی بە مێژووی بزوتنەوەی دیموكراتی و سیاسیی عێراقەوە بەستراوەتەوە.

سەرۆك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە عێراق بە كۆچی دوایی ئەو، كەسایەتییەكی لەدەستدا كە بە هەڵوێستە نیشتیمانییەكانی و باوەڕی بە دیموكراسی و فرەیی ناسراو بوو، هەروەها بە دیدێكی بەرپرسانەی بەرانبەر بە بابەت و كێشەكانی عێراق و گەلەكەی، بە تایبەتی ڕێزگرتن لە مافەكانی گەلی كورد و هەرێمی كوردستان، ناسراو بوو.

” ئێمە لە كاتێكدا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەڵوێست و بەشدارییەكانی لە ژیانی سیاسیی عێراقدا دەكەینەوە، دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمانتان ئاراستە دەكەین، بۆ ئێوە و خێزانی بەڕێز و كەسوكار و دۆستانی ئەو كۆچكردووە، و داواكارین لە خوای گەورە كە بە بەزەیی و ڕەحمەتی خۆی بیپۆشێت و لە بەهەشتی فراوانی خۆیدا جێگای بكات، و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت” لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *