پاكستان: واشنتن دەیەوێ رێككەوتنێكی بە قۆناغ لەگەڵ تاران واژوو بكات

بینەر: (11)

دوای چەند مانگێك لە دۆخی نە شەڕ و نە ئاشتی لە گەنداو گەرووی هورمز، تا ئێستە شەڕی ئێران بە كردەنی و بە رێككەوتنێكی ئاشتی كۆتایی نەهاتووە، هەر جارێك هەردوولا نزیك دەبنەوە، شەڕ دەست پێ دەكاتەوە، سەرچاوەیەكی پاكستانی، كە وڵاتەكەی لەو دۆخە رۆڵی ناوەندگیر دەبینێت، ئاماژە دەكات كە بەپێی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمەریكا حیساباتی واشنتن ئەگەری گەیشتن بە ریككەوتنێكی بە قۆناغ لەگەڵ ئێران هەیە.

سەرچاوەكە گوتی، ئیدارەی ئەمەریكا سوورە لەسەر هێشتنەوەی گوشاری توندی سەربازی و ئابووری لەسەر ئێران، ئەوە هاوتا لەگەڵ هێشتنەوەی كەناڵەكانی پێوەندیی دیپلۆماسی، واتە ئەگەر دۆخەكە بەمنزیكانە بە رێككەوتن نەگات، رەنگە ئەوان پەنا بۆ لێكگەیشتنی بە قۆناغ ببەن، بۆیە بژارەی كردەنی بۆ ئەم قۆناغە بربیتییە لە رێككەوتنێكی بە هەنگاو، بە دۆسیە ئاسانەكان دەست پێ بكات و دواتر ئاڵۆز، واتە سەرەتا هاتوچۆی دەریایی و ئاگربەست و دواتر بەرنامە ناوەكی و مووشەكییەكانی ئێران.

ئاماژەی كرد، دیاریكردنی وادەیەكی گریمانكراو بۆ كۆتایی شەڕەكە لە نزیك هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس، مانای وەستانی نزیكی هێرشە سەربازییەكان نییە، بەڵكو ئاماژەیەكی واشنتنە بۆ ئەوەی لە چەند مانگی داهاتوو چاو بە مەرجەكانی دانوستان و هاوسەنگی هێز و گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ شەڕەكە دەخشێندرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *