بینەر:
(58)
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار یان زیادكردنی باجەوە، باس لە گرانبوونی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دەكەن.
دیلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە”وشە”ی ڕاگەیاند: هیچ بڕیارێك نییە نرخی هێڵەكانی ئینتەرنێت و پێوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان گران بكرێت، ئەوەی هەیە دەنگۆیە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیشی لەوە كردەوە، هیچ گۆڕانكارییەك لە نرخەكاندا ڕوو نادات.
لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵی گرانبوونی نرخی كارتی تەلەفۆن و ئینتەرنێت بڵاوكرایەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات كە حكوومەتی عێراق باسی لەوە كرد باجی زیاتر دەخەنە سەر كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت و موبایل.
















Leave a Reply