هەیبەت حەلبووسی: سەرەخۆشیی قووڵى خۆمان ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكەم

بینەر: (744)

هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پرسەنامەیەكی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد.

لە پرسەنامەكەی حەلبووسیدا هاتووە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی‌مان پێگەیشت.

” بەبۆنەی ئەم كۆستە گەورەیەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی سەرۆك بارزانی و بنەماڵە و كەسوكار و دۆستانی كۆچكردوو دەكەین” حەلبووسی وای نووسیوە.

هەروەها دەڵێ‌، لە پەروەردگاری مەزن دەپارێڕێینەوە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموان ببەخشێت، و كۆچكردوو بەر بەزەیی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *