بەپێی چەند سەرچاوەیەك هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و كێڵگەكانی كەركووك لە ئاستی 220 هەزار بەرمیلی رۆژانە جێگیر بووە، قەبارەی ئەو نەوتەی لە كەركووكەوە بەرهەم دێت و تایبەتە بۆ هەناردەكردن 150 هەزار بەرمیلە و ئەوەی تری هی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانە.
بەپێی سەرچاوەكان، ئێستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 70 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات، بەوەی لەگەڵ ئەوەی لە كەركووك دێتە بەرهەمهێنان و رۆژانە هەناردە دەكرێت دەگاتە 220 هەزار بەرمیل، نەوتەكە لە رێگەی بۆری سەرەكی لە وێستگەی سارالو بەرەو خاكی توركیا بەرەو بازاڕەكانی دنیا دەگوازرێتەوە، ئێستە رەوانەكردن و وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتە جێگیرە، ئەوەش لە سایەی ئەو هاوئاهەنگییەی لە نێوان لایەنە پێوەندیدارەكانی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵی هەیە.
لە سەرەتای ئەم مانگە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند كە كۆمپانیا عێراقی و توركییەكان دەست بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق لە رێگەی بۆرییەوە بەرەو بەندەری جەیهانی توركی دەكەن، بەغدا و ئەنقەرە هەنگاو بەرەو تەواوكردنی رێككەوتنی چوارچێوە دەنێن كە كەرتەكانی نەوت و كارەبا و سەرچاوەكانی ئاو دەگرێتەوە.
















Leave a Reply