به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بۆرسه‌كان نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی 2% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بۆردمانكردنی دوورگه‌ی لارك له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و بۆردمانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئمه‌ریكا له ئوردن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نرخی نه‌وتی خامی برنت دوو دۆلار و 51 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێكی گه‌یشته 90 دۆلار و 61 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی ته‌كساس دوو دۆلار و 13 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 85 دۆلار و 53 سه‌نت فرۆشرا.
شاره‌زایان هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ بۆردمانكردنی دوورگه‌ی لاركی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له شه‌وی ڕابردوو و وه‌ڵامدانه‌وه و بۆردمانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
















Leave a Reply