هۆشداریی تەندروستی.. خواردنی نان و شووتی پێكەوە زیانی هەیە

بینەر: (12)

پسپۆرێكی بواری خۆراك هۆشداریی دەدا لەوەی خواردنی نان و شووتی پێكەوە، زیانی تەندروستیی بەدواوەیە كە كێشە بۆ سكئاوسان و ریخۆڵەكان و نەخۆشیی شەكرە هەیە، بۆیە ئامۆژگاری دەكات كە هەرچی پێتان دەكرێ خۆتان لەو خووە دوور بخەنەوە.

پێگەی “شەفەق نیوز” زانیارییەكانی لە د. داریا رۆساكۆڤا وەرگرتووە كە پسپۆری بواری خۆراكە و قسەی لەبارەی خواردنی نان و شووتی پێكەوە كردووە و پێی وایە، ئەو خووە زیانمەندە و نان و شووتی پێكەوە كێشە بۆ تەندروستی دروست دەكەن بەتایبەتی بۆ سكئاوسان و ریخۆڵەكان و نەخۆشییەكانی شەكرە، لەگەڵیدا ئەو خواردنە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر پەنكریاس و تووشی كێشەی دەكات.

ئەو پزیشكە زیاتر دەڵێت، كاتێك نان و شووتی پێكە دەخورێن، ئەگەری زۆری هەیە مەترسیی تەندروستی دروست بكات، چونكە بەو خۆراكە رێژەیەكی زۆر لە فركتۆز و كاربۆهیدرایت لەخۆ دەگرێت، بەتایبەتی بۆ ئەوانە كێشەی لاوازیی گلۆكۆزیان هەیە، لەو كاتەدا ئاستی شەكریان لەناو خوێندا بەرز دەبێتەوە.

هەروەها ئەوەش دەڵێت كە رێژەیەكی زۆری ریشاڵ و كاربۆهیدرایت لەناو ئەو خۆراكە تێكەڵە هەیە و دەبێتە هۆی تووشبوون بە سكئاوسان و كێشە بۆ ریخۆڵەكان دروست دەكات، هاوكات پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر پەنكریاس و دەیئاوسێنێ، جیالەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا بەرزتر دەكاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كێشەی نەخۆشیی شەكرەیان هەیە، زۆر گرنگە لەو خۆراكە دوور بكەونەوە.

دواتریش ئەو پزیشكە دووپاتی دەكاتەوە كە بۆ هەموو ئەوانەی نەخۆشیی شەكرە و بەرگریی ئەنسۆلین و لاوازیی گلۆكۆز، نەخۆشییەكانی هەرس، دڵ، گورچیلە و دەمارەكانیان هەیە، پێویستە لەو خۆراكە واتە نان و شووتی پێكەوە دوور بكەونەوە، چونكە دواتر نەخۆشییەكانیان قورستر دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *