هاككەرەكەی رەواندز گیرا

بینەر: (947)

بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران/ بەشی ئاسایشی رەواندز كەسێكی بە تۆمەتی دروستكردنی پەیج و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو گرت.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ماوەی چەند ساڵێكە چەند ئەكاونتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان “فەیسبووك، ئینستاگرام و تیكتۆك” بە ناو و ناونیشانی دیاریكراو لە سنووری رەواندز، بەشێوەیەكی بەربڵاو وێنە و ڤیدیۆ و نووسینی نەشیاویان بڵاو دەكردەوە و تەشهیریان بە خەڵك دەكرد.

“لەسەر بنەمای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد و وەرگرتنی سكاڵای یاسایی چەند هاووڵاتییەك، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی رەواندز، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی رەواندز و بەدەستهێنانی بەڵگەی پێویست، توانیان تۆمەتبارێك بە ناوی (ع.ح.خ) بگرن” ئاسایش وای نووسیوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *