نەتەنیاهۆ هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکانی لوبنان دەکات

بینەر: (11)

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەم دووپاتی کردەوە، تەلئەبیب بەردەوام دەبێت لە “تێکشکاندنی ژێرخانی حزبوڵا” لە ناوچەی تەناهیی لبنان و ڕای گەیاند، قەڵا گەورەکەی ئەو گرووپەیان لە قەڵای شقیف و عەلی تاهیر تێک شکاندووە و بەردەوام دەبن لە لابردنی هەموو هەڕەشەیەک لەسەر ئیسرائیل.

نەتەنیاهۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، تەواوکەری تێکشکاندنی ژێرخانی تیرۆر دەبین لە ناوچەی ئەمنیی لوبنان، هەروەها بەردەوام دەبین لە لابردنی هەموو هەڕەشەیەک لەسەر ئیسرائیل. دووپاتیشی کردەوە کە قەڵا گەورەکەی حزبوڵایان لە قەڵای شقیف و عەلی تاهیر تێک شکاندووە”

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەمی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل تەقینەوەیەکی زۆر بەهێزی لە بەرزاییەکانی عەلی تاهیر لە باشووری لوبنان ئەنجام دا، کە بووە هۆی دروستبوونی دۆخێک هاوشێوەی بوومەلەرزە لە ناوچەکەدا. سوپای ئیسرائیل ئیدیعای کرد کە تۆڕێکی تونێل و ژێرخانیان کردووەتە ئامانج کە درێژییەکەی زیاتر لە دوو کیلۆمەتر بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *