نێچیرڤان بارزانی: بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین

بینەر: (1.1K)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاو كردەوە، دووپات لەوە دەكاتەوە كە ناوچەكە بە ئاڵۆزی و مەترسییەكانی شەڕدا تێدەپەڕێت.

لە پەیامەكەدا هاتووە، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی، ئاسوودەیی و كامەرانی بۆ هەمووان.

“با مانا و پەیامە بەرزەكانی ئەم جەژنە لە لێبوردەیی، گەردنئازادی و ئاشتەوایی، بكەینە دەرفەتێكی نوێ بۆ پتەوكردنی تەبایی و پێكەوەیی. لەم دۆخە هەستیارەدا كە ناوچەكەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەكانی شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەركی هەمووانە كە بە بەرپرسیاریەتیی مێژوویی و نیشتمانییەوە كار بكەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان”. نێچیرڤان بارزانی وای نووسیوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *