رژێنی دەرەقی، یەكێكە لە رژێنە زۆر گرنگەكان و كاریگەریی گەورەی لەسەر گەشە و فەرمانەكانی لەشی مرۆڤ هەیە، بۆیە هەر شێوانێك، واتە كەم و زیاد دەردانی رژێنەكە یان ئاوسانی، كێشەی گەورە دروست دەكات، نیشانەكانی هاری یان تەمبەڵیی رژێنەكە جیاوازن، هەندێك نیشانەی زوو بۆ دروستبوونی كێشە لە رژێنەكە هەن.
بە گشتی شێوانی رژێنی دەرەقی لە توانای دەردانی ئەو رژێنە بەدیار دەكەوێت، واتە كەم و زیاد دەكات، دەستنیشانكردنی لە رێگەی پشكنینی تاقیگەیی خوێنەوە دەبێت، لە نیشانەكانی تەمبەڵیی رژێنەكە، ماندووبوونی بەردەوام و داهێزران، سەرەڕای حەسانەوە و ئیسراحەتكردن، زیادبوونی كێشی لەش، بێ گۆڕان لە بڕی خۆراك، هەستیاری بۆ سەرما و بە بەردەوام هەستكردنی بە سەرما، وشكهەڵگەڕان و شەقبوونی پێست و لاوازی و هەڵوەرینی موو، قەبزی بەهۆی سستبوونی جووڵانەوەی ریخۆڵەكان و شێوانی هەرس.
لە نیشانەكانی زیاد دەردان و هاریی رژێنەكە، لەدەستدانی كێش و هەستكردنی بەردەوام بە برسیەتی، دڵەكوتێ و زیادبوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونی، ئارەقەكردنی زۆر و هەستكردنی بەردەوام بە گەرما، رارایی و لەرزینی سووكی دەست و گۆڕانی میزاج و هەڵچوون و دەمارگیری، شێوانی نوستن و خەوزڕان.












Leave a Reply