نرخی نەوت روو لە هەڵكشانی زیاتر دەكات

بینەر: (8)

هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی زیاتری دۆخەكە لە هەردوو گەرووی هورمز و بابولمەندەب و ئەگەری داخرانی هەردوو گەرووەكە لە لایەن ئێران و حووسییەكانی یەمەنەوە، ئەمڕۆ پێنجشەم نرخی نەوت 5%ی بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 106 دۆلار.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم هاوكات لەگەڵ گەرمبوونی شەڕی یەمەن و نزیكبوونەوەی حووسییەكان لە كۆنترۆڵكردنی گەرووی بابولمەندەب، نرخی خاوی برێنت لە دەریای باكور گرێبەستی تشرینی دووەمی داهاتوو بە رێژەی 5.01% بەرز بووەوە نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 106.28 دۆلار، ئەوە لەوكاتەی دوێنێ نرخەكەی گەیشتبووە 100.75 دۆلار.

ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكان بەهۆی كاریگەریی شەڕی ئێستەی یەمەن و ئاڵۆزییەكانی گەرووی هورمزە، كە هاوكات لەگەڵ زیادبوونی خواستی چین و وڵاتانی تر لەسەر نەوت، بەربەستی گەیشتنی نەوتێكی زۆر بۆ بازاڕەكان دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *