دوای كرانه‌وه‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی زیاتر له 4% ڕووی له دابه‌زین كرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆی قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئێران و ده‌ستكردن به دانوستاندنی ڕژد له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، هاوكات نرخی ئۆنسێك زێڕیش بۆ چوار هه‌زار و 560 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زی، له كاتێكدا له پێنجشه‌می ڕابردوو ئۆنسێك زێڕ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته پێنج هه‌زار و 548 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت گه‌یشته 66.47 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ڕۆژئاوای ته‌كساسیش گه‌یشت به 62.46 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه به به‌راورد به ڕۆژه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی زیاتر له 4% ڕووی له دابه‌زین كردووه. چاودێران هۆكاری ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت بۆ لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریك ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه دووپاتی له‌وه كرده‌وه واشنتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌وێته دانوستاندن و گفتوگۆی ڕژده‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه زیاتر له مانگێكه هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كرێت.
له ئه‌نجامی ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نه‌مانی ده‌نگۆی هێرش بۆ سه‌ر ئێران، نرخی نه‌وتی خامی برنت به ڕێژه‌ی 4.1% ڕووی له دابه‌زین كردووه و نه‌وتی ڕۆژئاوای ته‌كساسیش به ڕێژه‌ی 4.2% دابه‌زیووه.
















Leave a Reply