ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وتی خام له بازاڕه‌كانی دنیا بۆ سه‌رووی 90 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و سزا و گه‌مارۆیانه‌وه دێت، كه دوێنێ دووشه‌م ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی سه‌پاند.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی وزه و بۆرسه‌كانی دنیا، به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به ڕێژه‌ی 0.1% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 92 دۆلار و 16 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی ته‌كساس به‌هه‌مانشێوه 21 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 85 دۆلار و دوو سه‌نت فرۆشرا.
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌م و به‌ر له ڕاگه‌یاندنی سزای ئابووری ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران نرخی نه‌وتی خام به ڕێژه‌ی 2% دابه‌زینی به‌خۆیوه بینی. له ئه‌نجامی سزا نوێكانی ئه‌مه‌ریكا بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌رتی وزه جۆرێك له ترس و گومانیان لا دروست بووه، كه ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌بری ڕۆیشتن به‌ره‌و چاره‌سه‌ر جارێكی تر به‌ره‌و زیادبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت.
















Leave a Reply