نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا و كوردستان دووبارە بەرز بووەوە، مسقاڵێك زێڕی عەیار 21، 990 هەزار دیناری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ شەموو 22ـی ئاب، شاخەوان مەمەد خاوەن زێڕنگری ئیمان، بە “وشە”ـی راگەیاند، رۆژی هەینی نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی كە لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگی رابردوودا تۆمار كراوە.
باسی لەوەش كرد، ماوەی سێ هەفتەیە بەردەوام نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوەیە، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكەش بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە كە دوای پلانی پاڵپشتیی كڕینەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رووی داوە.
شاخەوان زیاتر گوتی، لە كاتی داخرانی بازاڕ، نرخی ئۆنسێك گەیشتە 4603 دۆلار، هەروەها نرخی زێڕ لە گرێبەستەكانی داهاتوودا بەرز بووەوە و بە 4680 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.
بەگوتەی شاخەوان، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتر لەو مانگە دەكرێت نرخەكەی بەرز ببێتەوە، بەڵام ئەمە نرخی راستەقینەی زێڕ نییە و دووبارە دادەبەزێتەوە.
















Leave a Reply