مەسروور بارزانی پرسەنامەیەك ئاراستەی سوپاسالاری عێراق دەكات

بینەر: (108)

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاراستەی سوپاسالاری عێراق دەكات و رای دەگەیەنێت، بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم خەمەدا هاوبەشی ئازاری ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتانین.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی تشرینی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا پرسە و سەرەخۆشیی لە فەریق یەكەمی روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا سوپاسالای عێراق كرد، بەبۆنەی كۆچی دوایی خوشكەكەی.

لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە، بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم خەمەدا هاوبەشی ئازاری ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتانین، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمانتان پێشكەش دەكەین.

لە كۆتایی پرسەنامەكەدا دەڵێت، لە خوای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و لێخۆشبوونی خۆی شاد بكات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *