مۆزی سه‌وز پێشوازییه‌كی زۆری له بازاڕ و له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه لێ ناكرێت، به به‌راورد به مۆزی زه‌رد و پێگه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆزی سه‌وز كه‌متر شیرینه و پێكهاته‌ی خۆراكی زۆرباشی تێدایه كه یارمه‌تی دابه‌زاندنی شه‌كر له خوێن ده‌ده‌ن و ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس به به‌هێزی ده‌هێڵێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ڤێری وێل هێلس، مۆزی سه‌وز ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی نیشاسته‌ی به‌رگری و ڕیشاڵی تێدایه، كه ئه‌و دوو پێكهاته‌یه گه‌ده‌ی مرۆڤ به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له‌وه‌ی كه خواردنی خۆراكه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێكخستنی شه‌كر له خوێن هه‌بێت.
هه‌روه‌ها مۆزی پێنه‌گه‌یشتووی سه‌وز ئاماژه‌ی بوونی شه‌كر له پێكهاته‌كه‌یدا 30 پله‌یه به به‌راورد به مۆزی پێگه‌یشتوو كه بڕه‌كه‌ی 51 پله‌یه، بۆیه كه‌می شه‌كر و شیرینی وایكردووه كه سووده‌كه‌ی زۆر زیاتر بێت.













Leave a Reply