مامۆستایەكی ئاینی: ئەو جۆرەی ئێستە 80%ی زەكات ناگاتە خەڵكی هەژار

بینەر: (857)

مامۆستایەكی ئاینی داوایەك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و یەكێتیی زانایان دەكات، رێگریی لەو جۆرە خێركردنانە بكرێت وەك خۆی دەڵێ‌، ئێستە پەیدا بوون و فەوزایان دروست كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، مامۆستا فكری سیتكانی بە “وشە”ی راگەیاند، زەكات ئیستغلال كراوە، پێویستە وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بێنە سەر خەت و ڕێگریی لەو فەوزایە بەناو خێرە بكەن، خەڵكانێكی جۆراوجۆر كار لە كۆكردنەوەی زەكات دەكەن و زەكات گەمەی پێ دەكرێت، دەدرێتە كەسانێك لەو جۆرە نین زەكات وەربگرن.

باسی لەوەیش كرد كە مزگەوت و تەلەڤزیۆن و دەزگا و كۆمەڵە و ڕێخراو و لەولاوە نەخۆش و بێوەژن و هەتیو و دەرۆزەكەر و ئاوارە و بیانی و كرێكاری بیانی و نەناسراوی سەر شەقامەكان، بەناوی هەژار زەكاتیان پێ ناچێت و ئەوەیش هۆكار بووە كە 80%ی زەكات نەگاتە خەڵكی هەژاری راستەقینە.

دووپاتی لەوەیش كردووەتەوە كە ئەوەی روو دەدات هەمووی رێكلام و خۆپێشاندانە. هەروەها دەپرسێت، كوێی ئیسلام و لە چ سەردەمێك بەو شێوەیە ڕەفتار كراوە؟.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *