بینەر:
(7)
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە كۆشكی سەرۆكایەتی فڕەنسا، لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا پێشوازیی لێ كرا.
ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوول، عەلی زەیدی گەیشتە كۆشكی سەرۆكایەتیی فڕەنسا و لەلایەن ماكرۆنەوە پێشوازیی لێ كرا.
بەر لە دیدارەكەی ماكرۆن، زەیدی لەگەڵ چەندان كۆمپانیای فڕەنسی كۆبووەوە و تاوتوێی چەند بابەتێكی ئابووری و وزەیان كرد.
بۆیە چاوەڕوان دەكرێت دوای كۆبوونەوەكەی زەیدی و ماكرۆن، كۆمەڵێك یاداشتی لێكتێگەیشتن واژوو بكەن.
دوای ئەمەریكا و ئێران و توركیا، ئەمە چوارەم وڵاتە زەیدی سەردانی دەكات.
















Leave a Reply