لە ناوچەكانی سیبیریای رۆژهەڵاتی رووسیا كە زۆربەی ورچەكانی ئەو وڵاتە لەو ناوچەیە كۆبوونەتەوە، بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان و وەك میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان داوە، لە سەرەتای ئەمساڵ 2026وە تا ئێستە، 17 رووسی كەوتنەبەر كەڵبەی ورچەكان و گیانیان لە دەست داوە.
پێگەی “شەفەق نیوز” كە هەواڵەكەی لە ئاژانسی “نۆڤۆستی”ی رووسیی وەرگرتووە و ئاماژەی داوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە، 17 كەس لە نیشتەجێبووانی ناوچەكانی سیبیریا، تووشی هێرشی ورچ بوونە و گیانیان لە دەست داوە، دەسەڵاتی ناوچەكەیش بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی لە هەندێك شوێنی ناوچەكاندا دەركردووە بەهۆی مەترسیی پەلاماری ورچەكان.
نوێترین رووداوی پەلاماری ورچ كە دوێنێ چوارشەم لە هەرێمی كراینویارسك لە رۆژهەڵاتی سیبریا رووی دابوو، گەنجێكی تەمەن 39 ساڵی كەوتەبەر كەڵبەی ورچ و گیانی لە دەست دا. ئەویش بەپێی بەیاننامەی ئیدارەی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هەرێمەكە.
بەپێی ئەو ئامارەی دەسەڵاتی ناوچەكە لە سیبریا و رۆژهەڵاتەكەی بڵاوی كردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 17 هێرشی ورچەكان بۆ سەر هاووڵاتییانی ناوچەكە ئەنجام دراوە و كوشتوونی، ئەوانیش شەش هێرش لە ناوچەی كراسنویارسك، سێ هێرش لە كەرتەكاتی ئیركوتسك و تۆمسك، هەروەها یەك هێرش لە كۆماری ئەڵتای باشووری سیبیریا بووە.
هەروەها لە كەرتی بۆریاتیادا یەك هێرشی ورچ ئەنجام دراوە و هێرشێكیش لە دوورگەی كامچاتكا و یەك هێرشێكیش لە هەرێمی خابار و فسك لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكە.
ئیدارەی هەرێمەكان بۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە هۆشداریی داوە، لەناو دارستانەكاندا مەترسییەكی رژدی هێرشی ورچەكان بۆ سەر هاووڵاتییان هەیە، بەوەی چالاكیی ورچەكان لە ناو دارستانەكان زۆر زیاتر بووە. بۆیە دەسەڵاتی ناوچەكە قەدەغەكردنی هاتوچۆی لە هەندێك شوێنی مەترسیدار داوە، بەتایبەتی لە شاری بایكالسك.
















Leave a Reply