دوای ئەوەی لەبارەی گۆڕینی رەنگی كورسییەكانی یاریگای هەولێر ناڕەزایەتی دروست بوو، دەستەی كارگێری یانەكە بڕیاریدا كە رەنگەكەی وەكخۆی زەرد و رەش بمێنێتەوە و نەكرێت بە رەنگی مۆر.
یانەی وەرزشیی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕای گەیاند، دوای ئەوەی كۆمپانیای جێبەجێكار نموونەی ڕەنگی كورسییە نوێیەكانی پێشكەش كردبوو و لە لایەن كارگێڕییەوە پەسەند كرابوو، بەشێك لە هاندەران ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوایان كرد ڕەنگە سەرەكییەكانی یاریگا كە زەرد و ڕەشن وەك خۆیان بمێننەوە.
“لەبەر ڕێز و گرنگیدان بە دەنگ و خواستی هاندەران، بڕیار درا كورسییەكانی یاریگا بە هەمان ڕەنگەكانی پێشووتر، واتە زەرد و ڕەش، بمێنێتەوە نەكرێتە مۆر كە پێشنیارێكی وا هەبوو” لە روونكردنەوەكەدا وا نووسراوە.
دووپات دەكەنەوە كە هاندەران بە خاوەنی ڕاستەقینە و بەشێكی دانەبڕاو لە مێژوو و ناسنامەی یانەی هەولێر دەزانن.
















Leave a Reply