پاڵەوانێكی مەلەوانی دەبێتە شاجوانی ئیتاڵیا

بینەر: (7)

خاتوونە پاڵەوانی بواری مەلەوانی لە ئیتاڵیا كە تا ئێستە زیاتر لە 100 خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی پێ بەخشراوە، چووە ناو ریزی پێشبڕكێی بەشداران بۆ شاجوانی وڵاتەكەی، دواتریش توانی تاجی شاجوانی ئیتاڵیا بخاتە سەری.

پێگەی “شەفەق نیوز” رۆشنایی خستووەتە سەر پێشبڕكێكەی ئیتاڵیا بۆ شاجوانیی 2026، سارە ماریا ریزیا كە خاتوونێكی 18 ساڵییە و هاوكات پاڵەوانی بواری مەلەوانیی ئیتاڵیایە، میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاماژە دەدەن كە ئەو خاتوونە لە بواری مەلەوانیدا، خاوەنی زیاتر لە 100 میدالیایە و خەڵاتی پێ بەخشراوە، بۆ پێشبڕكێی شاجوانیی 2026ی وڵاتەكەی خۆی كاندید كرد، دواتری توانی تاجەكە بباتەوە.

دوور لە وەرزشیش ئەو خاتوونە جوانە، چووەتە كۆلیژی زانستی دەروونی تا لەو بوارە بخوێنێت، ئەویش دوای تەواوكردنی قۆناغی ئامادەیی تایبەت بە زمانەوانی، دەیەوێ وێڕای سەركەوتنەكانی لە بواری وەرزش، لە بواری زانستی دەروونیشدا خزمەت بە وڵاتەكەی بكات.

وێڕای ئەوەی سارە ماریا ریزیا توانی لە پێشبڕكێی شاجوانی ئیتاڵیادا تاجی 2026 بباتەوە، هاوكات خۆی دەڵێت، دەستی بە بوارە وەرزشەكەیش گرتووە و خۆی لێ دانابڕێنێت، بۆیە كێبەركێكار دەبێت لە یارییە ئۆڵۆمپییەكانی داهاتووی وڵاتەكەی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *