بینەر:
(16)
لە شارۆکەى رزگاریی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، تەقە لە خوشك و برایەك کرا و كوڕەكە گیانی لەدەست دا.
كەمێك پێش ئێستە لە گەڕەكی “ئاوباریكی” شارۆكەی ڕزگاری تەقە لە خوشك و برایەك كرا، بەهۆی سەختی برینەكەی یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەست دا.
رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بە “وشە”ی گوت، ئەو دوو كەسە كە تەقەیان لێ كراوە خوشك و بران، بەهۆی سەختی برینەكە كەسێك بەناوی زیرەك بەكر گیانی لەدەست داوە و خوشكەكەشی بریندارە و ئێستە چارەسەری بۆ دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی “وشە” ئەو كەسەی تەقەكەی كردووە لەلایەن دەزگا تەناهییەكانەوە گیراوە.
















Leave a Reply