لە چەند رۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما دادەبەزن

بینەر: (1.1K)

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات كە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما روو لە كەمبوونەوە دەكەن، بەتایبەتی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و هەرێمی كوردستان، لەوكاتەی لە باشوور رێژەی شێ زیاد دەكات و پلەی گەرما تا چوار پلە دادەبەزێت.

بەپێی راپۆرتی دەستەی كەشناسی، دابەزینێكی بەرچاو لە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و هەرێمی كوردستان روودەدات، لە بەرانبەر زیادبوونی رێژەی شێ لە باشووری عێراق، سبەی دووشەم لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و هەرێم هەور بەدیار دەكەوێت، ئەگەری دروستبوونی بارانی سووك هەیە، بەتایبەتی ئەمشەو و سبەی دووشەم.

هەروەها لە سبەی دووشەمەوە تا چوارشەمی داهاتوو پلەی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزێت، پێنجشەم پلەكانی گەرما جارێكی تر بەرز دەبنەوە، لە باشووریش رێژەی شێ زیاد دەكات، بەتایبەتی دووشەم و سێشەم، چوارشەم و پێنجشەم كەم دەبێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *