لە خورماتوو مێرمنداڵێك لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لە دەست دا

بینەر: (235)

شەوی رابردوو تەرمی مێرمنداڵێكی 16 ساڵ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خورماتوو؛ دوای ئەوەی شوێنی ئەشكەنجە بەسەر جەستەیەوە دەركەوتووە، دەستبەجێ كەسوكاری گیراون.

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی ئەیلوول، بەگوتەی سەرچاوەیەكی تەناهی كە بۆ “وشە” قسەی كردووە، ئەو تەرمە شوێنەواری ئەشكەنجە بەهەموو جەستەیەوە دیار بووە، گورز بەر سەریشی كەوتبوو و بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، باوكی ددانی بەوەدا ناوە كە كوڕەكەی لە ژێر ئەشكەنجەی ئەو و خاڵۆكانیدا گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەكەی پۆلیس ئەوەی خستەڕوو، باوكی منداڵەكە هۆكاری ئەشكەنجەدانی مێرمنداڵەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی گوایە كاتێك لە عومرە بووە و لەئامادەنەبوونی ئەودا، كوڕەكە پارەیەكی زۆری لە یارییە ئەلیكترۆنییەكاندا خەرج كردووە كە بە حەوت دەفتەر دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئێستە بەگوتەی سەرچاوەكەی پۆلیس، باوك و دایك و دوو خاڵی گیراون، بەڵام هێشتا پۆلیسی سەڵاحەدین لەبارەی تاوانەكەوە هیچ راگەیەنراوێكی فەرمی بڵاو نەكردووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *