بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بۆ تاوتوێكردنی دۆخی گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ساز بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له‌وباره‌وه بۆ پێگه‌ی عه‌ره‌بییه گوتی، داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه به په‌له‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فڕه‌نسا و لاتڤیا و یۆنان و به‌ریتانیا و به‌حرێن بووه.
ئاماژه‌ی دا، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌و ناوچه‌یه، مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی كه‌شتیوانی له گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و ده‌ریای سوور دروست بووه، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی حووسییه‌كان و پێشڤه‌چوونه‌كانیان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به ئاراسته‌ی كۆنتڕۆلكردنی ته‌واوه‌تی گه‌رووه‌كه و ده‌سگرتن به‌سه‌ر دوورگه‌ی بریم كه ده‌روازه‌ی چوونه نێو ده‌ریای سووره.
















Leave a Reply