لقی هەولێری بانكی BBAC: قەرز دەدەین و ئامێرەكانی ئەی تی ئێم زیاتر دەكەین

بینەر: (965)

سۆران نووری جێگری بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی BBAC، رای گەیاند، پڕۆژەی هەژماری من یەكێكە لە سەركەوتووترین پڕۆژەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

سۆران نووری، بە “وشە”ی گوت، لە بانكی BBAC هەژمار بۆ هەموو توێژێكی كۆمەڵگە كراوەتەوە و تا ئێستە نزیكەی 14 هەزار هەژمار كراوەتەوە و خەریكی دروستكردنی هەژماری زیاترین، هەموو خزمەتگوزارییەكی بانكی پێشكەش دەكەین جگە لە پێدانی مووچە، جیا لەوەی دەتوانین پشتگیریی بانكی بدەین بە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی بۆ باڵوێزخانە و كونسوڵگەكان، پێدانی كرێدت كارت و لە ئایندەیەكی زۆر نزیكیشدا پێدانی قەرزی كەسی دەست پێ دەكەین.

روونیشی كردەوە كە پێش دەستپێكردنی پڕۆژەی هەژماری من لە هەولێر و سلێمانی، نزیكەی 25 ئامێری پارە ڕاكێشانمان هەبوو لە بازاڕەكان، ئێستە زیاتر لە 40 ئامێرمان لە خزمەتی هاووڵاتییانمان داناوە و پلانی دانانی ئامێری زیاتریش هەیە.

دووپاتی كردەوە كە پڕۆژەی هەژماری من یەكێك بووە لە پڕۆژە سەركەوتووەكانی ئەم كابینەیە، چونكە ئامانج لێی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی كاشە لە بازاڕەكان، هەروەها بە دیجیتاڵكردنی پارەدانی كارەبا و ئاو و خزمەتگوزارییە حكوومییەكان لە ڕێگەی كارت و هەژماری كەسەكان، ئەمەش وەك هەنگاوێكی زۆر سەركەوتووە بۆ كەمكردنەوەی كاش لە بازاڕەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *