كەمخەوی توانای فێربوون و بیرهاتنەوە و تەركیزی مێشك لەناو دەبات

بینەر: (59)

مرۆڤ لە كاری رۆژانەیدا پێویستی بە بە تواناكانی مێشك لە فێربوون و بیرهاتنەوە و سەرنجدان هەیە، بەتایبەتی قوتابیان، بۆیەش زۆرجار دەكەونە هەڵەی نەنوستنی شەوانە و بەردەوامبوون لە خوێندن، بەتایبەتی لە كاتی پێش تاقیكردنەوەكان، شارەزایان پێیان وایە كە كەمخەوی توانای فێربوون و بیرهاتنەوە و تەركیزی مێشك لەناو دەبات.

مەبەستی ئەو كەسانە باشكردنی ئەنجام و زیادكردنی زانیاری و توانای سەرنجدان و بیرهاتنەوەی مێشكە، كەچی شارەزایان دەڵێن ئەو كارە ئەنجامی پێچەوانەی هەیە، واتە كەمخەوی توانای فێربوون و بیرهاتنەوە و تەركیزی مێشك لەناو دەبات و قوتابییەكە سوود لە خوێندنی زیاتری شەوانە ناكات و زیانی پێ دەگات.

د. فایشالی بهارامبی دەڵێت، لە وەرزی تاقیكردنەوەكاندا، هەندێك لە قوتابیان دەكەونە كێشە، ئەوان لەسەر حیسابی كاتی نوستنیان، سەعاتەكانی خوێندن زیاد دەكەن و وا دەزانن بەو كارەیان ئەنجامی باشتریان دەبێت، لەوكاتەی بۆ جێگیركردن و چەسپاندنی زانیارییەكانی وەری گرتووە.

روونی كردەوە، مێشك پێویستی بە نوستن هەیە، بۆیە بێبەشكردنی لە نوستنی پێویست، راستەوخۆ كار دەكاتە سەر توانای بیرهاتنەوە و بیركردنەوە، واتە رەنگە قوتابی لە شەوی تاقیكردنەوە بە نەنوستنی پێویست چەند لاپەڕەیەكی زیاتر بخوێنێت، بەڵام بە زەحمەت دەتوانێت ئەو زانیارییانەی خوێندوویەتی لەناو هۆڵی تاقیكردنەوە بێنێتەوە مێشكی و سوودیان لێ ببینێت.

وەك ئەو شارەزایە ئاماژە دەكات، كەمخەوی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەو توانایانەی قوتابی بۆ تاقیكردنەوە پێویستی پێیانە، وەك بیرهاتنەوە و هۆشیاری و شیكردنەوە و تێگەیشتنی پرسیارەكان و كەمكردنەوەی هەڵەكان، بەیەكەوەبەستنەوەی زانیارییەكان و شیكاركردنی پرسیارەكانی پێویستییان بە بیركردنەوە هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *