قەرزی كارەبا لە 9/10 كۆتایی پێ دێت و ماوەكەی درێژ ناكرێتەوە

بینەر: (565)

تا ئێستە 375 هەزار هاوبەش لە لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا سوودمەند بوون، پڕۆژەی ڕووناكی هۆشداریی بە هاوبەشان دەدات 10 ڕۆژ ماوە بۆ وادەی لێخۆشبوونی قەرزی كۆنی كارەبا، بەپێی زانیارییەكانیش ماوەكە درێژ ناكرێتەوە.

بەپێی ئامارەكانی پڕۆژەی رووناكی تا ئێستە نزیكەی 375 هەزار هاوبەش قەرزەكانیان گەڕاندووەتەوە، زۆرترین ئەو كەسانەی سوودمەند بوون هاوبەشانی ماڵانن و دوای ئەوانیش شوێنە بازرگانییەكان دێن.

ئامارەكان دەڵێن، 75%ـی هاوبەشانیش لە ڕێگەی سیستمی ئی-پسوولەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی پارەكەیان داوەتەوە كە دەكاتە 385 هەزار كەس، ئەوانی تریش بە شێوەی كاش لە فەرمانگەكانی كارەبا مامەڵەكانیان كردووە.

پرۆسەی دانەوەی قەرزی كارەبا لە 10-09-2026 كۆتایی پێ دێت و بەپێی زانیارییەكانی “وشە” درێژ ناكرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *