فڕۆكەخانەی باتمان كرایە نێودەوڵەتی

بینەر: (49)

فڕۆكەخانەی باتمان لە باكووری كوردستان وەك فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی ناسێنرا و لەمەودوا دەتوانێت گەشتەكانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام بدات.

بەپێی بڕیارێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیی وڵاتەكەدا، فڕۆكەخانەی باتمان لەمەودوا دەتوانێت گەشتە نێودەوڵەتییەكان رێك بخات.

محەمەد شیمشەك وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رای گەیاند، ناساندنی فڕۆكەخانەی باتمان وەك دەروازەیەكی نێودەوڵەتی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ گرێدانی ناوچەكەیان بە تۆڕی گواستنەوەی جیهانییەوە.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی رەخساندنی دەرفەتی نوێ لە بوارەكانی بازرگانی و گەشتوگوزاردا.

فڕۆكەخانەی باتمان بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 1998دا كرایەوە و دەستبەكار بوو، فڕۆكەخانەكە ساڵانە توانای لەخۆگرتنی دوو ملیۆن گەشتیاری هەیە و تەنیا حەوت كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری باتمانەوە دوورە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *