سه‌رۆكی لیتوانیا جیتاناس ناوسیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م خستنه خواره‌وه‌ی درۆنێكی له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ” ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی زیادبوونی مه‌ترسی و په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا له وڵاتانی به‌ڵتیك دێت.
ناوسیدا له په‌یامێكی له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و پێكانی ئامانجه‌كه له ئاسمانی وڵاته‌كه‌م.
زیاتر گوتی، له په‌راوێزی چڕكردنه‌وه‌ی كرده دوژمنكارییه‌كانی ڕووسیا له دژی ئۆكراینا، ئه‌و ئاماده‌باشی و خێراییه زۆر گرنگه بۆ ناوچه‌كه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ناوسیدا گوتی، لیتوانیا به هاوبه‌شی و هاریكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی “ناتۆ” به‌رگری له ئاسمانی خۆی ده‌كات.
لیتوانیا دراوسێی شاری جیپ كالینینگرادی ڕووسیا له‌سه‌ر ده‌ریای به‌ڵتیك و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش دراوسێ بیلاڕووسیایه كه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی مۆسكۆیه، بۆیه پاراستنی ئاسمانی ئه‌و وڵاته له پێشێلكردنی و به‌زاندنی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌یه یه‌كێكه له دۆسیه گرنگ و هه‌ستیاره‌كان.
















Leave a Reply