سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه هیچ یه‌كێك له سه‌رنشینانی فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له كالیفۆرنیا ڕزگاریان نه‌بووه و سه‌رجه‌میان گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی دووشه‌م فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بی 52 ستراتۆفۆرتریس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای هه‌ستانی له ئه‌ركێكی تاقیكردنه‌وه و مه‌شق دا كه‌وته خواره‌وه.
بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی ئیدواردز له كالیفۆرنیا كه فڕۆكه‌كه‌ی لێ هه‌ستاوه ئاشكرای كرد، كه فڕۆكه‌كه هه‌ڵگری شه‌ش كه‌س بووه و به دیاریكراوی سه‌عات 11:20 خوله‌كی به‌یانی به كاتی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و تا ئێسته‌یش تیمه‌كانی ڕزگاركردن و به‌هاناوه‌چوون له شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێن و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كردووه.
بنكه‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه‌ی داخستووه و هیچ فڕۆكه‌یه‌ك به‌و ئاراسته‌یه نافڕێت، تا ئاسمان بۆ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان واڵا بكات و به فره‌وانی بگه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه.
دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه زه‌به‌لاحه ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی كردووه به خه‌ڵووز و سووتاندوویه‌تی، ته‌نیا پارچه‌ی بچووكی لێ ماوه‌ته‌وه و به ته‌واوی سووتاوه، به‌وهۆیه‌وه دووكه‌ڵێكی به‌رز له ئاسمانی شوێنی ڕووداوه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه.
















Leave a Reply