ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی دانانی سندووقێكی وه‌به‌رهێنان به بڕی 300 ملیار دۆلار بۆ كاركردن و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی ئێران ته‌رخان ده‌كات.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ته‌واوه‌تی به تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران، حكوومه‌تی تره‌مپ سندووقێكی وه‌به‌رهێنان به بڕی 300 ملیار دۆلار بۆ ئێران دروست ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی تاران به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه بێت.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و سندووقی وه‌به‌رهێنان به‌و بڕه پاره زه‌به‌لاحه له ئێران، به ته‌واوی مه‌رجدار و سنووردار ده‌بێت و پابه‌ندبوونی ئێران به ڕێككه‌وتنه‌كه تاكه مه‌رجی وه‌به‌رهێنانكردن به‌و پاره زۆره ده‌بێت له ئێران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وباره‌وه گوتی، خواستی زۆری كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا و ئاسیا و كۆریای باشوور و ژاپۆن و كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌به‌رهێنانكردن له كه‌رتی نه‌وتی ئێران بوونی هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵبگیرێن و به‌و بڕه پاره زۆره وه‌به‌رهێنان له‌و وڵاته بكرێت.
جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕی سی بی ئێس نیوز گوتی، ئه‌و سندووقی وه‌به‌رهێنانه ئێران ده‌توانێ ده‌ستی پێی بگات و كاری تێدا بكات، تا ئه‌و كاته‌ی كه پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان خۆی و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
















Leave a Reply