تا ئێستە هیچ میلیشیایەك، بەوانەشی بە داماڵینی چەك رازی بوونە، چەكە قورس و مووشەك و درۆنەكانیان رادەستی حكوومەتی عێراق نەكردووە و ئەوەی هەیە چەند چەكێكی سووك و كۆن و لەكار كەوتووە، بەپێی سەرچاوەكان دەزگا هەواڵگرییەكانی حكوومەتی عێراق زانیاریی تەواویان لەبارەی قەبارە و جۆر و شوێنی حەشاردانی چەكی میلیشیاكان نییە، ئەوەش پرۆسەی داماڵینی ئەو چەكانەی زەحمەتتر كردووە.
بەپێی سەرچاوەكان، حكوومەت بڕێك چەكی لە چەند میلیشیایەك رادەست كراوە، لەوانە گرووپەكانی عەسائیب ئەهلولحەق و بزاوی ئیمام عەلی، بەڵام ئەو چەكانە سنووردار و بەرجەستەی توانای راستەقینەی سەربازیی ئەو گرووپانە ناكات، لەوانە ژمارەیەكی كەمی درۆنی ناشەڕوانی و هیتریش، بێ ئەوەی هیچ مووشەك و درۆنێكی سەربازی پێشكەوتوو رادەست بكەن.
بەپێی سەرچاوەكە كێشەكە ئەوەیە دەزگا تەناهییەكانی حكوومەت ناتوانن بچنە ناو بنكە و جبەخانە و حەشارگەكانی میلیشیاكان بۆ ژماردن و جیاكردنەوە و تۆماركردنی چەكەكانیان، وەك ئەو هەوڵەی لە 24ی تەمووزی رابردوو بۆ چوونە ناو بارەگەیەكی نوجەبا لە ناوچەی جەرف نداف درا بۆ گەڕان بە دوای مووشەك و درۆن، كە لە لایەن چەكدارانی بزاوەكەوە بەرپەرچ درانەوە و ئەوان ناچاری كشانەوە بوون، هەمان شتیش لە جەرف سەخر هەیە، بۆیە بەغدا دووچاری تەنگژەیەكی تر بووەتەوە، ناتوانێت دەستی بگاتە ناو جبەخانەكان و جۆر و قەبارەی چەكەكان تۆمار بكات، هاوكات ناشتوانێت بە زەبری هێز ئەو كارە ئەنجام بدات.
















Leave a Reply