بڕیارە سبەی سێشەم سكرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە یاوەری شاندێك بگاتە سوڵتاننشینی عومان، بە ئامانجی ئەوەی گەڕی دووەمی دانوستاندنەكان لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەنجام بدەن.
لە گەڕی دووەمی دانوستاندنەكان، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە نوێنەرایەتیی تاران ناكات، بگرە لە شوێنی ئەو عەلی لاریجانی سكرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەركردایەتیكردنی شاندی ئێرانی لە دانوستاندنەكان دەگرێتە دەست، سبەی سێشەم دەگاتە سوڵتاننشینی عومان و بڕیارە سەرەتایش لەگەڵ بەرپرسانی سوڵتاننشینی عومان كۆ ببێتەوە.
لاریجانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی داوە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوڵتاننشینی عومان كۆ دەبێتەوە و تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و هاریكاری دوولایەنەی هەردوو وڵات لە ئاستە جیاوازەكان دەكەن.
















Leave a Reply