سەرۆک بارزانی: کازم شانەدەری ژیانی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان تەرخان کرد

بینەر: (987)

یەكشەم پێنجی تەمووزی 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا ڕای گەیاندووە، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و یەکێک لە یاوەرانی بارزانیی نەمر لە یەکێتیی سۆڤیەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، کازم شانەدەریی پێ گەیشتووە.

لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە، کازم شانەدەری قوتابی و شوێنکەوتووی ڕێبازی بارزانی بوو، لەو قارەمانانە بوو کە هەموو ساتەکانی ژیانی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان تەرخان کرد. هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە ژیان و کۆڵنەدان و بەردەوامیی ئەو لە خەباتدا، وانەیەکی پڕبەهایە بۆ هەموو تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرانی کوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *